وەزارەتی دەرەوەی چین وتی ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا دەریکردووە بۆ سڕکردنی سەرمایەی حکومەتی ڤەنزوێلا " دەستوەردانێکی تەواوە " و پێشێلکردنی بەهاکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ لە بەیاننامەیەکدا وتی چین بەردەوام دەبێت لە هاریکاریکردن لەگەڵ ڤەنزوێلادا، هەروەها داوای لە ئەمەریکا کرد ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و چیتر دووبەرەکی نەخاتە نێو ئەو وڵاتەوە.
وتەبێژەکە وەڵامی لێدوانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتنی دایەوە کاتێک هۆشیاریدایە چین و ڕوسیا لە بەردەوامبوونیان لە پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ.
جێی ئاماژەیە گرژییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا زیادیکرد بەهۆی ئەو جەنگە ئابوورییەی لەنێوانیاندا هەیە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز