Accessibility links

چین: ڕێوشوێن دەگرینەبەر ئەگەر ئەمەریکا بەرژوەندییەکانمان لە هۆنگ کۆنگ لەناوببات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ژاو لیژیان

چین هۆشیاریدایە ئەمەریکا لەسەر ئەوەی ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر ئەگەر ئەمەریکا سوور بێت لەسەر لەناوبردنی بەرژوەندییەکانی پەکین لە هۆنگ کۆنگ.

لە ماوەی ڕابردوودا چین پلانێکی نوێی خستەڕوو بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ، لەلای خۆیەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبرایەن ئاماژەی بەوەدا ئەگەر ئەو یاسایە بەسەر هۆنگ کۆنگدا بسەپێندرێت ئەوا لەوانەیە ببێتەهۆی سەپاندنی سزا بەسەر چیندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ژاو لیژیان بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا هەوڵدەدات زیان بە ئاسایشی نیشتیمانی چین بگەیەنێت، ئەوەشی خستەڕوو چین ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبرایەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG