Accessibility links

چین: پێویستە ئەمەریکا هیچ خەیاڵێکی نەکاتەوە سەبارەت بە تایوان


وەزارەتی بەرگری چین وتی هیچ هەلێک نیە بۆ سازدان سەبارەت بە تایوان و پێویستە ئەمەریکا هیچ خەیاڵێک نەکاتەوە لەسەر تایوان.

چین دەڵێت کێشەکانی لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە تایوان کە بە خاکی خۆی دەزانێت، هەستیارترین کێشەن لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا، واشنتن لەڕووی پێدانی چەک و کەلوپەلی سەربازییەوە گەورەترین پشتیوانی لە تایوان دەکات.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین سی جین پینگدا کە لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا لەڕێی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە بەڕێوەچوو، ناکۆکییەکانی دوو وڵاتەکە سەبارەت بە تایوان بەردەوام بوون، سەرۆکی چین وتی ئەوانەی لە تایوان هەوڵی سەربەخۆیی دەدەن و ئەوانەشی لە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکەن " یاری بە ئاگر دەکەن."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وو کیان وتی هەبوونی پەیوەندییەکی جێگیر و تەندروست بۆ هەردوولا باش بووە و لە ئاست پێشبینیەکانی جیهانیشدا بووە.

وتی چین دەیەوێت گفتوگۆ و هاریکارییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا بپارێزێت.

وتیشی " بەڵام ئەمەریکا کۆمەڵێک شتی نابەرپرسانەی وتووە و کۆمەڵێک کاری وروژێنەرانەی لە تایوان و دەریای باشووری چین ئەنجامداوە و لەڕێی فڕۆکە و کەشتیە جەنگیەکانیەوە ئەرکی چاودێری لە نزیکەوە ئەنجامداوە."

ئاماژەشی بەوەدا " چین مەرجی هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان سوپاکانی ئەمەریکا و چین، سەروەریی و یاسا و بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی نابێت پێشێل بکرێن، بەتایبەتی لەسەر بابەتی تایوان، چین هیچ دەرفەتێک نادات بە سازدان و ئەمەریکاش دەبێت هیچ خەیاڵێک نەکەنەوە سەبارەت بەمە."

تایوانی دیموکرات دژایەتی فشارە سەربازیی و سیاسییەکانی چین دەکات بۆ سەر دورگەکە، چین دەیەوێت لەو ڕێیانەوە تایوان ناچار بکات فەرمانڕەوایی چین پەسەند بکات.

سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن بەڵێنیداوە بەرگری لە دورگەکە بکات و دەڵێت تەنها خەڵکی تایوان دەتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG