چین پـێشی هێندسـتانی داوه‌ته‌وه له ڕه‌وانه‌کردنی زۆرترین ژماره‌ی خوێندکار بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا له کۆلێژ و زانکۆکانی ئه‌و وڵاته‌دا درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن.
له ڕاپۆرتێـکی ئنسـتتیوتی خوێندنی نێونه‌ته‌وه‌یدا هاتووه نزیکه‌ی 128 هه‌زار خوێندکاری چینی له 2009 - 2010 په‌یوه‌ندیـیان به زانکۆ و کۆلێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه، واته به ڕێژه‌ی 30% زیادیکردووه. هیندسـتان 105 هه‌زار خوێندکاری له هه‌مان ماوه‌دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕه‌وانه‌کردووه.
شایه‌نی باسه هیندسـتان له‌وه‌تای 2000- 2001 یه‌که‌م وڵات بووه زۆرترین خوێندکاری بۆ خوێندن بێن بۆ ئه‌مه‌ریکا.
سـاڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی خوێندکارانی چینی له نێو ژماره‌ی خوێندکارانی بیانی‌دا له ئه‌مه‌ریکا 19% بووه. به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی زیادبوونی به‌خۆوه بینیوه که 30% بووه له نێو ئه‌و 25 وڵاته‌ی خوێندکار بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن.
دوابه‌دوای چین عه‌ره‌بسـتانی سعودی دێت که به ڕێژه‌ی 25 % زیادیکردووه، به‌ڵام ژاپـۆن به پـێچه‌وانه‌وه به ڕێژه‌ی 15 % که‌می کردووه.
زانکۆکانی باشوری کالیفۆرنیا زۆرترین ژماره‌ی خوێندکاری بیانیان وه‌رگرتووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ زانکۆکانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکادا.