Accessibility links

چین گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکادا هەڵدەوەشێنێتەوە


بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی چین کۆبوونەوەیەکی ئاسایشی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیسدا هەڵوەشاندۆتەوە چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی بەرپرسێکی باڵای چین وتی هیچ شتێک نیە جێی ترس بێت سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی نازانین کە ئایا بەروارێکی دیکە بۆ کۆبوونەوەکە دادەنرێت یان نا.

وتیشی ڕوون نیە کە هەڵوەشاندنەوەکە بەهۆی ناکۆکییە زۆرەکانی نێوان واشنتن و پەکینەوە بووە یاخوود نا، لەو ناکۆکیانەش فرۆشی چەک و چالاکییە سەربازییەکانی دوو وڵاتەکە لە دەریای باشووری چین و ئاوەکانی دیکەی دەوروبەری چین.

هەروەها چین و ئەمەریکا لە جەنگێکی بازرگانیدان لە کاتێکدا هەردوولا گومرگیان زیاد کردووە لەسەر هاوردەکانیان.

بەرپرسەکە وتی گرژییەکە زیاتر ببێت دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر هەردوولا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG