Accessibility links

ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی بە پـێشنیاری کۆمپانیایەکی چینی بۆ سیستەمی موشەکی دەردەبڕێت


سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی خۆشحاڵە بەو پـێشـنیارەی کۆمپانیایەکی چینی بۆی کردووە کە سیستەمێـکی بەرگری موشەکی مەودا دوری بۆ دابمەزرێنێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ئەمەی ڕاگەیاند بەر لەوەی بە گەشـتێـکی فەرمی بەرەو چین بەڕێبکەوێت.

جێی ئاماژەیە تورکیای ئەندامی ناتۆ لە سـاڵی 2013 وە خوازیاربووە کۆمپانیای ئامێر و کەلوپەلی چینی ناسراو بە China Precision Machinery Import and Export Corp گرێبەسـتێـکی بۆ ئەم سیستەمە لەگەڵدا مۆربکات کە بەهاکەی 3.4 ملیار دۆلارە، ئەمەش بووە جێـی نیگەرانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە گشـتی.

تورکیاش لە ئەنجامدانی گرێبەستەکە ساردبووەوە و جارێـکی دیکە کەوتەوە وتووێژ لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکایی و ئەوروپایـیەکاندا بۆ دامەزراندنی یەکەم سیستەمی بەرگری موشەکی مەودا دور لە وڵاتەکەیدا. ئەو دەمە تورکیا گوتی چین پابەندی هەموو مەرجەکانی تورکیا نابێت کە بەهاکەی چەندان ملیار دۆلارە.

XS
SM
MD
LG