ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی چین ده‌ڵێن شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به‌سه‌ر پـردێـکی په‌کـکه‌وتوودا ڕۆیشـتووه و ده‌رئه‌نجام 2 فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که که‌وتوونه‌ته ناو ڕووبارێـکی شـاری گوناگهانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌ڵێن هه‌تا ئێسـتا هیچ زیانێـک ده‌رنه‌که‌وتووه و نه‌شزانراوه چه‌ند سه‌رنشین له‌و دوو فارگۆنه‌دا بوون. ده‌شڵێن سه‌رنشینانی پـێـنج فارگۆنه‌که‌ی تر به سه‌لامه‌تی گواسـتراونه‌ته‌وه.
شـایانی باسه ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له شـاری ژیانی هه‌رێمی شـانژیـیه‌وه به‌ره‌و شـاری کونمینگی هه‌رێمی یونان به‌ڕێـکه‌وتبوو.
پـرده‌که به‌هۆی لافاوی ئه‌م دوایـیه زیانی پـێـگه‌یشـتبوو.