Accessibility links

چین یارمەتی مرۆیی پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی
وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی دەڵێت خاچی سووری چین " بەمزووانە " یارمەتی مرۆیی پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات، هاوکات پەیوەندییە هاوڕێیەتیەکەی وڵاتەکەشی لەگەڵ ڕووسیادا بەرز نرخاند و وتی " پەیوەندییەکان وەکو بەرد پتەون."

چین ڕەتی کردۆتەوە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سەرکۆنە بکات یاخود بە داگیرکاری ناودێری بکات، هاوکات داواشی لە ڕۆژئاوا کردووە ڕێز لە " نیگەرانییە ئەمنییەکانی ڕووسیا " بگرن.

وانگ وتی " هۆکارەکانی قەیرانی ئۆکرانیا ئاڵۆزن " و تەنها لە شەو و ڕۆژێکدا دروست نەبوون.

وانگ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەمیانەی کۆبوونەوەی ساڵانەی پەرلەمانی وڵاتەکەدا وتی " چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکان پێویستی بە هێمنی و ژیری هەیە، وەک لەوەی بەنزینی زیاتر بکەیت بە ئاگرەکەدا و ناکۆکییەکان زیاتر بکەیت."

وتیشی چین دەیەوێت هەوڵی خۆی بدات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە مرۆییەکان و خاچی سووری چین " بەمزووانە " کۆمەڵێک یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

وانگ وتیشی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ڕووسیا " وەکو بەرد پتەون " و هیوایەکی گەش هەیە بۆ هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

وتی " بارودۆخی نێودەوڵەتی چەند خراپ بێت، چین و ڕووسیا هەمیشە پەیوەندییە ستراتیژییەکەی نێوانیان دەپارێزن و بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە هاریکارییەکی هاوبەشی ستراتیژی لەم سەردەمە نوێیەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG