Accessibility links

سەرۆکی چین دەڵێت سەربەخۆیی تایوان کارەسات دەبێت


Sebuah pesawat pemadam kebakaran, menjatuhkan bahan pemadam api ke dalam kebakaran hutan di pegunungan Sierra Bermeja, provinsi Malaga, Spanyol.(Foto: AFP)
Sebuah pesawat pemadam kebakaran, menjatuhkan bahan pemadam api ke dalam kebakaran hutan di pegunungan Sierra Bermeja, provinsi Malaga, Spanyol.(Foto: AFP)

سەرۆکی چین شی جینن پینگ وتی سەربەخۆیی تایوان دەبێتە هۆی ڕوودانی کارەسات و بەڵێنیدا ئاشتیانە هەوڵی زیاتر بدات بۆ گەڕاندنەوەی یەکیەتی لەگەڵ تایواندا کە خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان دەکەن، بەڵام هۆشیاریدا لەوەی چین دەستبەرداری بیرۆکەی بەکارهێنانی هێز نابێت.

سەرۆکی چین وتی گەڕاندنەوەی یەکیەتی دەبێت لە چوارچێوەی بنەمای " یەک چین " دا بێت کە ئەو بنەمایە تایوان بە بەشێک لە چین دادەنێت، بەڵام جیاخوازەکانی تایوان ئەو بنەمایە ڕەت دەکەنەوە.

وتیشی " دەبێت هەموو خەڵکی تایوان بەڕوونی درک بەوە بکەن کە سەربەخۆیی تایوان تەنها کارەساتێکی گەورە دەهێنێت بۆ تایوان."

وتیشی " ئێمە ئامادەین بوارێکی فراوان بڕەخسێنین بۆ ئەوەی بە ئاشتی یەکیەتی بگەڕێنینەوە بەڵام هیچ بوارێک ناهێڵینەوە بۆ هیچ شێوەیەک لە جیابوونەوە."

وتی " هیچ بەڵێنێک نادەین بۆ دەستبەرداربوون لە بەکارهێنانی هێز و بژاردەی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەهێڵێنەوە." ئاماژەشی بەوەدا بابەتەکە بابەتێکی ناوخۆییە و چین ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG