Accessibility links

چین و ڕوسیا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن سزاکانی سەر کۆریای باکوور لاببات


چین و ڕوسیا ئامادەن نوسراوەکەیان پێشکەشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن، کە تیایدا داوا دەکەن سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆریای باکوور لاببرێن.

هاوکات لەگەڵ داواکانیان بۆ لابردنی سزاکان، چین و ڕوسیا لە نوسراوەکەیاندا داواش دەکەن بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی هاوڵاتیانی کۆریای باکوور لە دەرەوەی ئەو وڵاتە هەڵبوەشێندرێتەوە، هەروەها لابردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی خواردنی دەریایی و قوماش لەلایەن کۆریای باکوورەوە بە هەمان شێوە هەڵبوەشێندرێتەوە.

نوسراوەکە داوا لە 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی دەکات سزاکان " بەنیازی باشکردنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی کۆریای باکوور لاببەن."

لە ساڵی 2006 دا بۆ یەکەمین جار نەتەوە یەکگرتووەکان سزای سەپاند بەسەر کۆریای باکووردا، ئەوەش بەهۆی بەرنامە ناوەکی و موشەکە باڵیستیکیەکەیەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG