له چواره‌مین ڕۆژی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی پـلانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کاری ویزگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به وزه‌ی خه‌ڵوز له هه‌رێمی باشوری چین، هێزه‌کانی دژه ئاژاوه‌ی چینی بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی سه‌دان له خۆپـیشـانده‌ران گازی فرمێسـک‌ڕێژیان به‌کارهێناوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی ژینوای چینی گوتی نزیکه‌ی 500 که‌س ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شـاڕێیـه‌کی شـارۆچکه‌ی هامینی سه‌ر به پارێزگای گواندۆنگ گردبوونه‌وه و هێزه‌کانی پـۆلیسی چینی گازی فرمێسـک‌ڕێژیان له دژیان به‌کارهێنا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه دوێنێ پـێـنجشه‌ممه خۆپـیشـاندانی مه‌زن ده‌سـتیـپـێکرد و پـێـکدادانی له نێوان پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی چینی و گوندنشینانی لێـکه‌وته‌وه.
یه‌کێـک له گوندنشینان که نه‌یویست ناوی ئاشـکرابکرێت، گوتی به‌هۆی ئه‌و ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بایه که به خه‌ڵوز کارده‌کات، ئاوی ڕووباری نزیک گونده‌که‌ی پـیسکردووه و به که‌ڵـکی خواردنه‌وه نه‌ماوه.