ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له چینه‌وه ده‌ڵێن له شـارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی چین به لایه‌نی که‌م 24 منداڵ و نه‌وجه‌وان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه کراون به‌هۆی ژه‌هراوی بوونیان به قوڕقوشم. هه‌روه‌ها 280 منداڵ و نه‌وجه‌وانی دیکه قوڕقوشم له خوێنیاندا گه‌یشـتۆته ئاسـتێـکی به‌رز.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی ژینوا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و منداڵ و نه‌وجه‌وانانه ته‌مه‌نیان له نێوان 9 مانگ تا 16 سـاڵه و له شـارۆچکه‌ی قاوه‌ی هه‌رێمی ئهنهوین که له‌وێ دوو کارگه‌ی دروسـتکردنی باتری لێـیه. له به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی ناوچه‌که هه‌ردوو کارگه‌که‌ی داخسـتووه.
ژماره‌یه‌ک له که‌سوکاری منداڵه‌کان ده‌ڵێن ماڵه‌کانیان له ئه‌وبه‌ری شه‌قامی به‌رده‌م هه‌ردوو کارگه‌که‌یه، که ئه‌مه‌ش به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێنمایـیانهیه که ده‌ڵێن نابێت کارگه‌ی دروسـتکردنی باتری له دوری که‌متر له 500 مه‌تر له ناوچه‌ی دانیشـتوانهوه دابمه‌زرێت.