Accessibility links

چین: پەیوەندییە سەربازییەکان لەگەڵ پاکستاندا بڕبڕەی پشتی پەیوەندییەکانی نێوانمانە


جەنەڕاڵێکی باڵای چین بە سەرکردەی سوپای پاکستانی وت پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان چین و پاکستان بڕبڕەی پشتی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیە.

لە دوای ئەوەی لە مانگی هەشتدا سەرۆک وەزیری پاکستان عومران خان بووە سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە، جەنەڕاڵ قەمەڕ جاوید باجوا باڵاترین بەرپرسی پاکستانە سەردانی چین بکات. ئەم سەردانەش هەفتەیەک دوای سەردانەکەی بەرپرسێکی باڵای چین دێت بۆ پاکستان.

لەمساڵانەی دواییدا پاکستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ چیندا پتەو کردەوە دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا گرژی تێکەوت.

ڕۆژی سێشەممە جێگری سەرۆکی لیژنەی سەربازیی ناوەندی چینی زانگ یوشیا کە سەرۆکی چین شی جین پینگ سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات بە سەرۆکی سوپای پاکستانی وت لە هەموو بوارەکاندا چین و پاکستان هاوبەش و هاریکاری ستراتیژی یەکترن.

زانگ وتی " پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان چین و پاکستان بڕبڕەی پشتی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیە."

وتیشی " پێویستە لەسەر هەردوو سوپاکە گرنگی بدەن بە هاریکاریی کرداری لە هەموو بوارەکاندا و تواناکانیان زیاتر بکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشە ئەمنییەکان و کێشە جیاجیاکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG