Accessibility links

چین پێشوازی لە ئامادەی کۆریای باکوور دەکات بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ناوەکی


چین وتی پێشوازی لە ئاماژە ئەرێنییەکانی کۆریای باکوور دەکات کە تیایدا ئامادەی پیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ناوەکی لەگەڵ ئەمەریکادا.

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەکین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مالیزیادا وتی وڵاتەکەی هیوادارە واشنتنیش هەنگاوی کرداری بنێت بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا.

ڕۆژی دووشەممە کۆریای باکوور ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ناوەکیی لەگەڵ ئەمەریکادا، بەڵام هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی ئەگەر واشنتن بەرنامەیەکی نوێ پەیڕەو نەکات ئەوا مامەڵەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لەوانەیە نەمێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG