کۆمیته‌ی نۆبڵ که سه‌رپـێچی له توڕه‌بوونی چین کردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێوڕه‌سمێـکی تایبه‌تی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ به‌ڕێوه‌برد بۆ ڕێزگرتن له جودابیری زیندانیکراوی چین لیو ژیاوباو که خه‌ڵاتی ئاشـتی نو‌بڵ بۆ سـاڵی 2010 ی پێبه‌خشراوه.
له کاتێـک ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕێبه‌رانی سه‌رانسه‌ری جیهان ڕاوه‌سـتابوون و چهپـڵهیان لێده‌دا، به‌ڕێوبه‌ری کۆمیته‌ی ئاشـتی نو‌بڵ به نه‌رمی دپلۆمی نۆبڵی له‌سه‌ر کورسی به‌تاڵی ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌بوو لیو له‌ویادا ببووایه دانا.
له وتاری ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی نو‌بڵ باسی زیندانی‌کرانی لیوی کرد و گوتی مه‌خابن ئه‌و بۆخۆی لێره نیـیه خه‌ڵاته‌که وه‌ربگرێت و گوتی ئه‌و ڕاستیه‌ش که ئه‌و لێره نیـیه نیشـان ده‌دات خه‌ڵات پـێویست بوو و له جێـگای خۆیدا بوو که به‌و به‌خشـرا.
کورسی لیو به‌تاڵ بوو چونکه ئه‌و له گرتووخانه‌ی چینه و حوکمی 11 سـاڵ زیندان ده‌کێشێت له‌به‌ر بهرههڵسـتیکردنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت.
چین هه‌روه‌ها خێزانی ئه‌وی له ماڵی خۆیادا ده‌سـتبه‌سه‌رکردووه، بۆیه نه‌یتوانی له جێـگای هاوسه‌ره‌که‌ی له‌وێ ئاماده‌بێت.
له په‌کین کاربه‌ده‌سـتان باری ئاسایشیـیان توند گرت له به‌رده‌م ئاپارتمانی خێزانی لیو. پاسه‌وانان چاویان له ناسـنامه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سـانه‌ی ده‌چوونه ناو ئاپارتمانه‌که ده‌کرد و ئۆتۆمبیلی پـۆلیس له هه‌موو سووچ ڕاوه‌سـتابوون.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی نو‌بڵ گوتی سه‌ره‌ڕای هێزی ئابوری چین لاوازیـیهکهشی به‌دی کرا له پـێویستی به‌وه‌ی که پـیاوێـکی بۆ 11 سـاڵان زیندانیکرد ته‌نیا له‌به‌ر ده‌ربڕینی بیروڕای له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن وڵاتی به‌ڕێوه‌بچێت.