Accessibility links

پەرلەمانی چین سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا پەسەند دەکات


پەرلەمانی چین سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانیان بەسەر هۆنگ کۆنگدا پەسەند کرد و ئەمەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت لەبەردەم ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە هۆنگ کۆنگدا.

کەناڵی کەیبڵ تیڤی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەیەکدا گەورەترین لایەن لە ئەنجومەنی گەلی چین ( پەرلەمانی چین ) یاساکەی پەسەند کردووە.

ئەم یاسایەش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتە خۆجێیەکانی هۆنگ کۆنگ و دیموکراتخوازان و چالاکەوانانی هۆنگ کۆنگ پێیان وایە یاساکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادییەکانی دیکە بەگشتی.

ڕابەری هۆنگ کۆنگ کاری لام لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئێستا گونجاو نیە قسە لەسەر یاساکە بکرێت چونکە هێشتا لە پەکین کۆبوونەوەی لەسەر دەکرێت.

هێشتا ڕەشنووسی یاساکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چین وەکو وەڵامێک بۆ خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ دژی یاساکە دەڵێت ئەم یاسایە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی کاری تێکدەرانە و تیرۆر و هەوڵەکانی سەربەخۆیی و سنووردانانە بۆ دەستوەردانە بیانیەکان لە هۆنگ کۆنگدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG