Accessibility links

چالاکوانێـکی ناوداری چینی بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆچی دوایی کرد

  • VOA News

داکۆکیکارێـکی ناوداری چین بۆ مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، گیانی لەدەسـتدا پاش ئەوەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕێگەی نەدا بەرەو دەرەوەی وڵات بڕوات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

لیو شیاوبۆ پاش نیوەڕۆی دوێنێ پـێنجشەممە بە کاتی خۆجێی لە تەمەنی 61 سـاڵی لە نەخۆشخانەیەکی شاری شینیانگی چین کۆچی دوایی کرد بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە جگەریدا.

ناوبراو یەکێـک بوو لەو بەرهەڵستکارە چالاکانەی بەشداری لە ناڕەزایەتیـیەکانی مەیدانی تیانانمیم کردبوو لە ساڵی 1989 و پاشانلە ساڵی 2009 حوکمی زیندانی 11 ساڵ درا بە تۆمەتی هەوڵی لاوازکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت.

هەریەک لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ ڕەخنەی توندیان لە دەسەڵاتدارانی چین گرت بەهۆی ڕێگەنەدان بە لیو شیاوبۆ تاوەکو لە دەرەوەی وڵات چارەسەری بۆ بکرێت. پاشان داوایانکرد ڕێگە بە هاوسەرەکەی بدرێت بە ئازادی هاتوچۆ بکات کە ئەویش لە ساڵی 2010 وە لە ماڵەکەی دەستبەسەرکراوە.

سەرۆکی کۆمیتەی خاڵاتی نۆبڵی نەرویژی گوتی حکومەتی چین لە مەرگی لیو شیاوبۆ زۆر بەرپرسیارە، چونکە ڕێگەی نەدابوو چارەسەری پـزیشکی گونجاو بۆ لیو شیاوبۆ بکرێت لە قۆناغەکانی سەرەتایی نەخۆشیـیەکەیدا.

چین لای خۆیەوە لەسەر زمانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هەڵوێستی ئەو وڵاتانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیـیەکانی ڕەتکردەوە و گوتی وڵاتەکەی ئامادە نیـیە هیچ بڕیارێـک لە بارەی هاوسەرکەی لیو شیاوبۆ دەربکات.

XS
SM
MD
LG