شه‌پـۆلێـکی تر له ڕه‌هێڵی باران له باکوری ڕۆژئاوای چین ئه‌رکه‌کانی فریاگوزاری و کۆمه‌کی زیندووماوانی هه‌ره‌سهێنانی قوڕ و لیته‌ی کوشـنده‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووی ئاڵۆز کردووه.
شه‌وی چوارشه‌ممه بارانێـکی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا دایکرد و بووه مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی دیکه‌ی قوڕ و لیته به‌سه‌ر شه‌قام و پـردهکانی ناوچه‌ی گهنسۆدا لێـکه‌وته‌وه.
هه‌تا ئێسـتا ئه‌م کاره‌سـاته بووه‌ته مایه‌ی مردنی به لای که‌م 1100 که‌س که زۆربه‌یان دانیشـتووانی شـارۆچکه‌ی ژوکون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه کارمه‌ندانی فریاگوزاری پـیاوێـکی ته‌مه‌ن په‌نجا سـاڵیان له نهۆمی دووه‌می هۆتێلێـکی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ڕزگارکرد.
هه‌نووکه ده‌سه‌ڵاتدارانی چین سه‌نگیـیان خسـتۆته سه‌ر پاراسـتنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی خه‌ڵـکه‌که و خۆلادان له بڵاوبوونه‌وه‌ی درم و نه‌خۆشی به‌هۆی که‌می ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه.