سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی گه‌یشـتووه‌ته به‌یژین بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای چین به مه‌به‌سـتی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئابوری و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێز مالیکی له یه‌که‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ چین که پـێـنجشه‌ممه کۆتایی پـێدێت، کۆبـبێته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هو ژینتا‌و و سه‌رۆک وه‌زیر وین ژیاباو و هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی چین، نوری ئه‌لمالیکی گوتی عێراق پـێویسـتی به‌وه‌یه به باشـترین شێوه سوود له نه‌وت و گازه‌که‌ی وه‌ربگرێت بۆ دابینکردنی سه‌رمایه بۆ پـێداویسـتیـیه‌کانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌که.
گوتیشی ئه‌و هیواداره کۆمپانیای زیاتری چین به‌شـداری له بنیاتنانی ژێرخانی عێراقدا بکه‌ن و هه‌روه‌ها له بورای وزه‌ی ئه‌لیکتریک و نه‌وتی خاو و پـیشه‌سـازیـیه گرنگه‌کانی دیکه‌دا.