Accessibility links

چین داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندی ڕێکەوتنە ناوەکیـیەکەی ئێران بن


چین داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی ڕێکەوتننامە ناوەکیـیەکە بن، ئەوەی لە ساڵی 2015 زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێراندا واژویانکرد.

گنغ شوانگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ دووشەممە گوتی" دەبێت هەموو لایەنەکان هێورببنەوە و پشوویان درێژبێت و وابەستەبن بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی وتووێژ لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی گشتگیردا."

پاشان فشارەکانی ئەمەریکای بە هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنەکانی ئەم دوایـیانە ناودێرکرد و گوتی وەها باشە ئەوەی ئەم کێشەیەی ناوەتەوە چاکی بکاتەوە.

دواتر گوتی وڵاتەکەی دەخوازێت"ئەمەریکا دەستبەرداری کارە چەوتەکانی ببێت و ڕێزبگرێت لە ماف و بەرژەوەندی لایەنەکانی دیکە، وە کۆسپ لە بەردەم جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەکە دروست نەکات."

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەوتننامە ناوەکیـیەکەی ئێران کشایەوە، دەڵێت خراپـترین ڕێکەوتن بووە کە هەتا ئێستا وڵاتەکەی تیایدا بەشداربووبێت. دەشڵێت ئێران سەرەڕای ئەو ڕێکەوتنە، بەردەوامبووە لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی و هەروەها ئەو داهاتەی کە بە ملیاران دۆلارە لە ئاکامی ڕێکەوتنەکە کەوتووەتەوە بەر دەستی بۆ گەلەکەی خەرج ناکات و تەرخانی دەکات بۆ شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکە و پشتیوانیکردنی گروپە تێرۆرستیـیەکانی وەکو حزبوڵڵای لوبنان.

XS
SM
MD
LG