چین ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به زیادبوونی گرژیـیه‌کان له که‌نداوی فارس‌دا و ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌وه بـبێته مایه‌ی کۆسپ له به‌رده‌م ئه‌و ڕێگه چارانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ کۆتایی‌هێنان به کێشه‌ی ناو‌کی ئێران.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌یژین گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لیوو وێمن گوتی ده‌بێت ئه‌و ناکۆکیـیانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌ی ئێران هه‌ن به ڕێـگه‌ی وتووێژ و دانوسـتاندن چاره‌سه‌ربکرێن.
سه‌پاندنی سـزا و به‌کارهێنانی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له به‌رامبه‌ر یه‌کتر نه‌ک ته‌نها یارمه‌تیده‌ر نابن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که، به‌ڵـکو زیاتر باره‌که خراپـتر ده‌کات.
شه‌وی چوارشه‌ممه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر سه‌رۆک وه‌زیری چین وین ژیاباو گوتی له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نابێت ئه‌گه‌ر بێت و ئێران هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆی بۆ داخسـتنی ته‌نگه‌ی هورمز جێبه‌جێ بکات.