Accessibility links

چین و هیندستان ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی سەر سنوور


چین و هیندستان دەڵێن ڕێککەوتوون لەسەر هێورکردنەوەی گرژییەکانی سەر سنووری نێوانیان لە ناوچەی هیمالایا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی " ئاشتی و ئارامی " بۆ ناوچەکە، ئەمەش دوای کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز لە ڕوسیا.

هەردوو وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین وانگ یی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستان س.جایشانکاردا لە مۆسکۆ کۆبوونەتەوە و لەسەر پێنج خاڵ ڕێککەوتوون، یەکێک لەو خاڵانەش ئەوەیە ڕەوشی ئێستای سنووری نێوانیان لە بەرژەوەندیی هیچ کامێکیان نیە و دەبێت هێزەکانی هەردوو وڵات بەزووترین کات پێکدادانەکان ڕابگرن و گرژییەکان کەم بکەنەوە.

چین و هیندستان یەکتریان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی لەمیانەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و بەوەش پڕۆتۆکۆڵێکیان پێشێلکردووە کە ماوەیەکی زۆرە هەیە و بەپێی پڕتۆکۆڵەکە نابێت هیچ چەکێک لەسەر سنوور بەکاربهێندرێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی وانگ بە جایشانکاری وتووە " پێویستە دەستبەجێ تەقەکردن و ئەو کارە مەترسیدارانەی دیکە بوەستێنرێن کە دەبنە هۆی پێشێلکردنی ئەو ڕێکەوتنانەی کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە."

وانگ وتی پێویستە هەموو ئەو هێز و کەلوپەلانەی سنوورەکەیان تێپەڕکردووە بگوازرێنەوە و پێویستە لەسەر هێزەکانی هەردوولا لەسەر سنوور " بەزووترین کات پێکدادانەکان ڕاگرن " تاوەکو ڕەوشەکە هێور ببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG