ڕۆژی سێشەممە هیندستان تۆمەتەکانی چینی ڕەت کردەوە سەبارەت بەوەی ڕێکەوتنەکانی سەر سنووری پێشێلکردبێت و هێزەکانی چینی تۆمەتبارکرد بەوەی لەمیانەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەسەر سنوور تەقەیان بە ئاسماندا کردووە.
سوپای هیندستان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەوە سوپای چینە ڕێكەوتنەکانی سەر سنوور پێشێل دەکات و بەشێوەیەکی دوژمنکارییانە دەجوڵێت."
وتیشی سەربازە چینییەکان هەوڵیانداوە لە ناوچەیەکی هیندستان نزیک ببنەوە لە کەرتی لاداخ لە ڕۆژئاوای هیمالایا، بەڵام هێزەکانی هیندستان بەرپەرچیان داونەتەوە و دواتر هێزە چینییەکان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز