سەرکردەی سوپای هیندستان جەنەڕاڵ مانۆج مۆکۆند ناراڤان دەڵێت دڵنیایە لەوەی ئەم قەیرانەی ئێستا هەیە لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکە و چین لە ناوچەی هیمالایای ڕۆژئاوا لەڕێی گفتوگۆکردنەوە چارەسەر بکرێت.
ناراڤان بە دەزگای هەواڵی ئاسیای نێودەوڵەتی ئەی ئێن ئی وت " ئێمە دڵنیاین دەکرێت کێشەکە لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت."
وتیشی " ڕەوشەکە لەسەر هێڵی کۆنتڕۆڵی سنوورەکە گرژی تیایە." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو سنوورەی نێوان هیندستان و چین کە تیایدا نیودەلهی هێزەکانی زیاتر کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کردەوەیەکی چین لە سنوورەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز