دوای هێرشەکەی سەر دوو کەشتیەکە لە کەنداوی عومان، وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە هەموو لایەک کرد دان بەخۆیاندا بگرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کەس نایەوێت جەنگ ڕووبدات لە کەنداو و ئاماژەشی بەوەدا چین هیوادارە هەموو لایەنەکان بتوانن لەڕێی گفتوگۆوە ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
ئەمەریکا دەڵێت ئێران بەرپرسیارە لە هێرشەکەی سەر دوو کەشتیەکە لە کەنداوی عومان و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت زیاد بببێت و هەروەها ترسی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و ئێران سەرلەنوێ سەری هەڵدایەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز