ده‌سه‌ڵاتداران له چین ده‌ڵێن له ئاکامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌کی به‌رزی نیشـته‌جێبووندا له شـاری شه‌نگهای به لایه‌نی که‌م 42 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 90 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژینوای چینی گوتی ئاگره‌که کاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی له‌و باڵه‌خانه 20 نهۆمیـیه که‌وتۆته‌وه کاتێـک کۆمه‌ڵێـک کرێـکار سه‌رقاڵی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بوون.
ئاژانسه‌که گوتیشی باڵه‌خانه‌که شوێنی نیشته‌جێبوونی مامۆسـتایانه و زۆربه‌یان خانه‌نشینن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام شایه‌تحاڵێـک گوتی ئه‌و بینیویه‌تی ئاگره‌که له شوێنی داربه‌سـتی کرێـکاره‌کانه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه و پاشـان باڵه‌خانه‌که‌ی گرتۆته‌وه.