Accessibility links

چین داوای ڕۆڵێکی زیاتری بریکس دەکات لە کاتێکدا سزاکانی ڕۆژئاوا زیاتر دەبن لەسەری


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی ڕۆژی سێشەممە وتی چین داوای لە وڵاتانی ئەندام لە گروپی بریکس کردووە بەرپرسیارێتی زیاتر لە ئەستۆ بگرن و گروپەکە بە گروپێکی گشتگیر بۆ جیهان پیشان بدەن، ئەمەش لە نێوەندی سزاکانی ڕۆژئاوا و کۆتوبەندە بازرگانییەکاندا کە سەپێندراون بەسەر وڵاتەکەدا.

بەهۆی پشتیوانییەکانییانەوە بۆ جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، زۆرێک لە کۆمپانیا چینییەکان ڕووبەڕووی سزاکانی ڕۆژئاوا بوونەتەوە، لەم هەفتەیەشدا بڕیارە کۆمسیۆنی ئەوروپا سەپاندنی باجی گومرگ ڕابگەیەنێت بەسەر ئوتومبێلە کارەباییەکانی چیندا لە هەوڵێکیدا بۆ پاراستنی بەرهەمهێنەرانی ئوتومبێل لە ئەوروپادا.

ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە لەم هەفتەیەدا وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت پێشبینی دەکرێت هۆشدارییەکی توند بنێرن بۆ بانکە بچووکترەکانی چین لەسەر ئەوەی چیتر یارمەتی ڕووسیا نەدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکانی ڕۆژئاوادا.

وانگ لە کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بریکسدا لە نیژنی نۆڤۆگۆرۆدی ڕووسیا وتی بە سیاسیی کردنی پرسە ئابوورییەکان لەگەڵ زیادبوونی سزا تاکلایەن و بەربەستە تەکنەلۆجیاییەکاندا زیادبوون، بەڵام ناوی هیچ وڵاتێکی نەهێنا.
گروپی بریکس کە هەریەک لە وڵاتانی وەکو بەڕازیل و ڕووسیا و هیندستان و ئەفریکای باشوور ئەندامن تێیدا و ئامانجی ئەوەیە ڕووبەڕووی باڵادەستی ڕۆژئاوا ببێتەوە لە جیهاندا، بە پەیوەندییکردنی چەند وڵاتێکی دیکە بە گروپەکەوە فراوانتر بووە، ئەوەش دوای ئەوەی میسڕ و ئیماڕات و ئێران و ئیسیوپیا لە دەستپێکی ئەمساڵدا پەیوەندییان بە گروپەکەوە کرد و بوون بە ئەندام تێیدا.

وانگ وتی بریکسی فراوانبوو دەبێت ببێتە " میکانیزمێکی هەمەلایەنەی هاریکاریی " کە بە بازاڕە نوێ و وڵاتە پێشکەوتووەکانەوە ببزوێندرێت.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەڕازیل ماورۆ ڤیێرا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی بریکسدا، وانگ وتی چین ئامادەیە لەگەڵ بەڕازیلدا کاربکات بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی گەورەتر بدات بە بریکس لە فەرمانڕەواییکردنی جیهانی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG