دەزگاکانی هەواڵی چین ڕایانگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باخچەیەکی ساوایان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەشت کەس کوژران و 65 کەسی دیکە برینداربوون.
شینخوا ڕایگەیاند تەقینەوەکە نزیکەی کاتژمێر پێنجی ئێوارە ڕوویداوە لەنزیک دەرگای باخچەکەوە لە شارۆچکەی شونچو.
هەشت کەس کوژران و شەش کەسی دیکە بڕوان بۆ نەخۆشخانە، شینخوا بڵاویکردەوە ژمارەی برینداران گەیشتۆتە 65کەس و هەشت کەسیان برینەکانیان سەختە.
هەروەها پۆلیس رایگەیاند ئەو بۆمبەی کە لە تەقینەوەکەدا بەکارهێنراوە دروستکراوی ماڵەوە بووە و بۆتە هۆی کوژرانی هەشت کەس و گومانلێکراوەکەش.
حکومەتی فێنگکسیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وێبۆ کە هاوشێوەی تویتەرە لە چین وتی " هیچ مناڵێک و مامۆستایەکی باخچەی ساوایانەکە لە هێرشەکەدا بەرنەکەوتوون."
پۆلیس دەڵێت گومانڵێکراوەکە کە تەمەنی 22ساڵە لەڕێی کامێراکانی چاودێری و شیکاری دی ئێ ئەی شوێنی ڕووداوەکەوە ناسراوەتەوە، تەنها ناوی دووەمیان ىڵاوکردەوە ،خو، بەڵام باسیان لە پاڵنەرەکەی نەکرد.
لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن ئەو ماددانەیان لە ماڵەکەی خو دۆزیوەتەوە کە بۆمبەکەی پێدروستکراوە.