Accessibility links

چین دەڵێت فڕۆکە سەربازییەکەی ئوستڕاڵیا لە دەریای باشووری چین هەڕەشەی بۆ سەر سەروەری وڵاتەکە دروست کردووە


ڕۆژی سێشەممە چین ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئوستڕاڵیای بەسەر دەریای باشووری چینەوە بینیوە و هۆشدارییان پێداوە و داوایان لێکردووە بڕوات، ئەوەش دوای ئەوەی ئوستڕاڵیا گوتی فڕۆکەیەکی جەنگی بەرپەرچی یەکێک لە فڕۆکە سەربازییە چاودێرییەکانی ئوستڕاڵیای داوەتەوە لە دەریای باشووری چین.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین تان کێفی وتی فڕۆکە سەربازییەکەی ئوستڕاڵیا بەجددی هەڕەشەی بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەی دروست کردووە و ئەو ڕێوشوێنە پێچەوانانەی کە سوپای چین گرتوونیەتەبەر شیاو و یاسایی بوون.

ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ئوستڕاڵیا وتی لە مانگی پێنجدا فڕۆکەیەکی جەنگی چین بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرپەرچی فڕۆکەیەکی سەربازی چاودێری ئوستڕاڵیای داوەتەوە لە دەریای باشووری چین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG