Accessibility links

چین داوا لە ئەمەریکا دەکات سزاکانی لەسەر سوپاکەی لاببات


وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ وتی داوا لە ئەمەریکا دەکات سزاکانی سەر سوپای چین لاببات دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەو سزایانەی بەسەر سوپاکەدا سەپاند بەهۆی ئەوەوە کە چین فڕۆکەی جەنگی و سیستمی موشەکیی لە ڕوسیا کڕیوە.

لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین کنگ شوانگ وتی داوا لە ئەمەریکا دەکەین سزاکانی سەر سوپای چین لاببات.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا دەڵێت هێزە چەکدارەکانی چین یاسای سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر مۆسکۆ پێشێل دەکەن کە بەهۆی دەستوەردانی ڕوسیاوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ساڵی 2016 دا سەپێندراوە بەسەر ڕوسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG