Accessibility links

چین دەڵێت پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەفغانستاندا دەپارێزێت


چین ڕایگەیاند ئامادەیە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕابەرانی حکومەتە نوێیەکەی ئەفغانستاندا بپارێزێت، وتیشی پێکهاتنی ئەو حکومەتە " هەنگاوێکی گرنگە " بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو وڵاتە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا چین دان دەنێت بە حکومەتی نوێی ئەفغانستاندا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وانگ وێنبین ئەم لێدوانەیدا.

ڕۆژی سێشەممە تاڵیبان پۆستە باڵاکانی حکومەتەکەی بە بەرپرسە باڵاکانی پڕکردەوە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی تاڵیبان وەکو سەرۆکی حکومەت دەستنیشانکرا و وەزیری ناوخۆش لەژێر سزاکانی ئەمەریکادایە.

وانگ وتی چین ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی ئەفغانستان دەگرێت.

دوای ئەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکردەوە. چین داوای حکومەتێکی " کراوە و نوێی " لە ئەفغانستان کردووە.

وانگ وتی " هیوادارین بەرپرسانی نوێی ئەفغانستان گوێ لە سەرجەم هاوڵاتیانی ئەفغانی بە هەموو ڕەگەز و لایەنەکانەوە بگرن تاوەکو ئاواتی خەڵکەکەی خۆی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهێننەدی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG