وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت دیبلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی ئامادەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ دەبێت کە بڕیارە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و سەردانی چەندین وڵاتیش دەکات، بە ڕووسیاشەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وانگ وێنبین وتی لەم مانگەدا بەڕێوبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارتی کۆمیونیستی چین وانگ یی سەردانی فەڕەنسا و ئیتاڵیا و هەنگاریاش دەکات.
79 هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە 17 بۆ 19 ی مانگی دوودا بەڕێوەدەچێت و چەندین ڕابەری وڵاتانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن، بە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرسیشەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز