Accessibility links

ئەمڕۆ 5 شەممە هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ووهان تۆمار نەکراوە


دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین ڕایدەگەیەنن ڕۆژی 5 شەممە لە شاری ووهان و دەوروبەری هیچ توشبونێکی نوێ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمار نەکراوە.

مانگی ڕابردوو ڕۆژانە لە شاری ووهان بە هەزاران توشبو بە ڤایرۆسەکە لە ڕۆژێکدا تۆمار دەکرا،بەڵام لە پەرەسەندنێکی بەرچاودا و لە ئیستادا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕووی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا کردوە.

دەسەڵاتداران لە وڵاتی چین ڕۆژی 5 شەممە جەختیان کردۆتەوە لەوەی هیچ توشبوویەک بە ڤایرۆسەکە لە شاری ووهان و دەوروبەری دەست نیشان نەکراوە، ئەو هەواڵەش هیوایەکی زۆری بە ناوچەکانی تری جیهان بەخشیوە بەوەی کە دەتوانن بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ببنەوە، ئەمەش بەهۆی گرتنەبەری تەواوی ئەو ڕێ و شوێنانەی ڕێگە لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە دەگرن.

XS
SM
MD
LG