کرێکارانی چیلی له لێـدانی تونێلێـکی تردان که بۆ ڕزگارکردنی 33 کرێـکارانی کانه‌کانی ژێر زه‌وی به‌کارده‌هێنرێت، ئه‌وانه‌ی زیا له دوو مانگه له نێو یه‌کێـک له کانه‌کاندا گیریان خواردووه.
کرێکاران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌سـتیان به دانانی لوولـله‌یه‌کی ئاسنی درێژ به‌ره‌و ئه‌و تونێله کردووه، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی جێی خۆی ده‌گرێت و به باشی ده‌توانن له‌وێوه یه‌که به یه‌که‌ی کرێـکاره‌کانی کانه‌کان ده‌ربهێنن.
لۆرانس گۆڵبۆن وه‌زیری کانه‌کانی چیلی ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنه‌که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتپـێـده‌کات و پـێده‌چێت ڕزگارکردنیان دوو ڕۆژ بخایه‌نێت