Accessibility links

ڕابەری چیچانیەکان دەڵێت هێزەکانی ڕەوانەی ئۆکرانیا کراون


ڕابەری چیچانیەکان ڕەمزان کادیرۆڤ
ڕابەری چیچانیەکان ڕەمزان کادیرۆڤ

ڕابەری چیچانیەکان ڕەمزان کادیرۆڤ کە هاوپەیمانی نزیکی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتنە، وتی چەکدارەکانی چیچان ڕەوانەی ئۆکرانیا کراون و هەروەها داوای لە ئۆکرانیەکان کرد حکومەتەکەیان لەسەر دەسەڵات لاببەن.

کادیرۆڤ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا وتی یەکە سەربازییەکانی چیچان تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە، وتیشی هێزەکانی ڕووسیا دەتوانن بە ئاسانی شارە گەورەکانی ئۆکرانیا بگرن، لەوانەش کیێڤی پایتەخت، بەڵام ئەرکەکەیان ئەوەیە کە خۆیان بەدووربگرن لە کەوتنەوەی زیانی گیانی لەنێویاندا.

کادیرۆڤ وتی " تاوەکو ئەمڕۆ و ئەم خولەکە، هیچ قوربانییەکەمان نەداوە و هیچ بریندارێکیشمان نەبووە."

وتیشی " سەرۆک پوتن بڕیارە ڕاستەکەیداوە و ئێمەش لە هەموو حاڵەتەکاندا فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەین."

جێی ئاماژەیە کادیرۆڤ وەکو پشتیوانییەک لە هێزەکانی ڕووسیا، پێشتر هێزەکانی خۆی بۆ سوریا و جۆرجیاش ڕەوانە کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG