Accessibility links

ڕابەری چیچان دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا کیێڤ دەگرن


ڕابەری چیچان ڕەمزان کادیرۆڤ

ڕابەری چیچان ڕەمزان کادیرۆڤ دەڵێت ڕووسیا نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو بەڵکو هێرشیش دەکاتەوە سەر کیێڤ و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا.

وتی " هێرشێک دەبێت، نەک تەنها لە ماریوپۆڵ بەڵکو لە شوێن و شار و گوندەکانی دیکەش."

وتیشی " سەرەتا بەتەواوەتی لوهانسک و دۆنێتسک ئازاد دەکەین، دواتر کیێڤ و سەرجەم شارەکانی دیکەش دەگرین."

کادیرۆڤ زۆرجار خۆی وەکو " سەربازی " سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ناودەبات، وتیشی نابێت هیچ گومانێک هەبێت سەبارەت بە کیێڤ.

وتی " دڵنیاتان دەکەمەوە، هیچ گەڕانەوەیەک نابێت لەمەدا."

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا چەند جارێک کادیرۆڤییان بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە، کادیرۆڤیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991 دا، مۆسکۆ دوو جەنگی لەگەڵ جیاخوازەکانی چیچاندا کردووە کە زۆرینەیان موسوڵمانن و دەکەوێتە باشووری ڕووسیاوە. بەڵام لەو کاتەوە پارەیەکی زۆری لە چیچاندا خەرج کردووە تاوەکو دووبارە بونیادی بنێتەوە و دەسەڵاتێکی سەربەخۆشی داوە بە کادیرۆڤ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG