Accessibility links

قایمقامی چەمچەماڵ: لەسەر داوای کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەمساڵ مەراسیم ئەنجام نادەین


ئەمساڵ هیچ مەراسیمێك ئەنجام نادرێت بۆ ساڵیادی ئەنفال لە چەمچەماڵ كە یەكێكە لەو ناوچانەی زۆرترین قوربانی ئەنفالی لێـیە.

لەو بارەیەوە ئامانج كەساس قایمقامی چەمچەماڵ بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند "لەسەر داوای سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان بڕیارماندا ئەمساڵ هیچ مەراسیمێك ئەنجام نەدەین و ئەوان داوا دەكەن لەبری یادكردنەوە موچەی چەند مانگی پێشویان پێبدرێت و ئەو 150هەزار دینارەی بەناوی پاشەكەوتەوە لە موچەكانیان بڕاوە بۆیان بگێڕدرێتەوە"

قایمقامی چەمچەماڵ ئەوەشی وت: "كەسوكاری ئەنفالكراوان بە ئێمەیان وتووە هیچ مەراسیمێك ناكەنەوە بۆ ساڵیادی ئەنفال لەكاتێكدا كە پارە لە گیرفانیاندا نەبێت "

لە دوای نەمانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس لە سێ‌ پارێزگاكەی كوردستان هەموو ساڵێـک لە 14 ی مانگی چوار ساڵیادی کارەساتی ئەنفال لە كوردستان كراوەتەوە كە لەو پرۆسەیەدا زیاتر لە 182 هەزار كەس بونە قوربانی و زیاتر لە پێنج هەزار گوند وێران كران و دانیشتوانەكەی گواسترانەوە بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێكان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:48 0:00

XS
SM
MD
LG