دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپـۆڕ له نه‌خۆشـیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له زانگۆی وێست ڤێرجینیا ده‌ڵێت قه‌ڵه‌وی بریتیـیه له‌و حاڵه‌ته‌ی که‌وا کێشی له‌ش به شێوه‌ی ئاسایی زیادده‌بێت، وه بۆ پـێـوانه‌ی ئاستی قه‌ڵه‌وی، کێشی له‌ش به کیلۆگرام دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر دووجای درێژیدا به مه‌تر و ئه‌و ژماره‌یه به BMI ده‌ناسرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو BMI له نێوان 19 هه‌تا 25 بوو ئه‌وا باشه و ئه‌گه‌ر له نێوان 25 هه‌تا 30 بوو ئه‌وا خراپه و ئه‌و که‌سه کێشی زۆره و ئه‌گه‌ر له 30 سه‌رووتر بوو ئه‌وه ئیتر حاڵه‌تی قه‌ڵه‌ویـیه.
دکتۆر چالاک ده‌ڵێت قه‌ڵه‌وی به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌نجامی زۆر خواردن دێت. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت کێشی خۆی به شێوه‌ی ئاسایی ڕابگرێت ده‌بێت ڕۆژانه خۆراک به‌شی دروسـتکردنی 20 هه‌تا 25 کیلۆ کالۆری بۆ هه‌ر کیلۆ گرامێـکی له‌شی بخوات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ربێت و که‌سێـک کێشی 70 کیلۆگرام‌بێت ئه‌وا پـێویستی 1600 هه‌تا 1700 کیلۆ کالۆری هه‌یه له ڕۆژێـکدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ڕۆژانه ئه‌وه‌نده خۆراک بخوات که ڕۆژانه 2 هه‌زار یان 3 هه‌زار کیلۆ کالۆری بداتێ ئه‌وا دووچاری قه‌ڵه‌وی ده‌بێت.
پاشان دکتۆر چالاک باس له کاریگه‌ری قه‌ڵه‌وی به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مرۆڤدا ده‌کات و ده‌ڵێت کاریگه‌ری به‌سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌کانی دڵ و پاڵه‌په‌سـتۆی خوێن زیادده‌کات و ده‌بێته مایه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزبوونه‌وه‌ی کۆلسـترۆڵ له خوێندا. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان هه‌یه و ده‌بێته مایه‌ی که‌م هه‌ناسه‌دان. کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر جونگه‌کانی له‌ش هه‌یه و ده‌بێته له یه‌ک سووانی جونگه‌کان و ئازاری چۆک و جونگه‌کانی تری له‌شی لێ‌ده‌که‌وێته‌وه
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:47 خوله‌كه.