له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی ده‌سـتپـێـکردنی وه‌رزی زسـتان نه‌خۆشیـیه‌کانی ئاکامی سه‌رما په‌ره ده‌سێنێت. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپۆڕ له نه‌خۆشیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له ئه‌مه‌ریکا کردووه.
دکتۆر چالاک ده‌ڵێت بێگومان له‌گه‌ڵ ده‌سـتپـێـکردنی وه‌رزی زسـتان و هاتنی سه‌رما و سۆڵ ئه‌گه‌ری زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌ت و نه‌خۆشـیـیانه‌ی که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به سه‌رماوه هه‌یه زیاتر ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه و به تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی زیانی ڕاسته‌وخۆیان لێ ده‌که‌وێته‌وه، وه‌کو زیان گه‌یشتن به ده‌ست و پێ و گوێ و لووت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به ده‌ره‌وه‌ن. ده‌شڵێت ئاسه‌واره‌که‌ی وه‌کو سـووتاندن ده‌بێت و ڕه‌نگه‌که‌ی سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ئه‌گه‌ر زۆریش حاڵه‌ته‌که سه‌خت بێت ئه‌وا ڕه‌ش ده‌بێت و ئاکامی خراپی لێـده‌که‌وێته‌وه.
پاشـان باس له زیانی ناڕاسته‌وخۆی سه‌رما ده‌کات و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و وه‌رزه‌دا خه‌ڵـکی زیاتر کۆده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشـیانه‌ی له ڕێـگه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه.
دکتۆر چالاک سه‌باره‌ت به کوتان دژی گرتنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا ده‌ڵێت شتێـکی زۆر باشه ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌سێـک بتوانێت له‌خۆی بدات و به تایبه‌تی که‌سـانی به‌ساڵدا چوو و منداڵان و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سـانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه. ده‌شڵێت هه‌ندێ جار که‌سـانێـک خۆشیان ده‌کوتن به‌ڵام نه‌خۆشیـیه‌که هه‌ر ده‌گرن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کوتانه بۆ هه‌موو جۆره ڤایرۆسێـکی ئه‌نفلۆنزا نیـیه و جاری وه‌هاش هه‌یه ڤایرۆسی نوێی ئه‌نفلۆنزا سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
دواتر دکتۆر چالاک ئامۆژگاری بۆ خه‌ڵـکی ئه‌وه‌یه له‌و وه‌رزه‌دا خۆیان باش داپـۆشن و جل و به‌رگی گه‌رم له‌به‌ر بکه‌ن و به تایبه‌تی بۆ منداڵان و که‌سـانی به‌ساڵدا چوو. ده‌شڵێت ئامۆژگاریـیه‌کی تایبه‌تی بۆ خه‌ڵـکی کوردسـتان هه‌یه ئه‌وانه‌ی خه‌ڵوز بۆ گه‌رمکردنی ماڵ به‌کارده‌هێنن، ئه‌وه‌یه خه‌ڵوزه‌که جوان بگه‌شێنـنه‌وه ئه‌وسا بیبنه ناو ماڵه‌کانیان، چونکه ئه‌گه‌ر نا ڕه‌نگه ئه‌و خه‌ڵوزه گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆنی لێوه ده‌ربچێت که نه بۆنی هه‌یه و نه تام و خه‌ڵـک هه‌ستی پـێـناکات و گازێـکی زۆر زیان به‌خشه و ده‌بێته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدان ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌کی زۆر بچێته ناو چه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:14 خوله‌كه.