Accessibility links

دکتۆر چالاک بەرزنجی دەڵێت یەکەم جاره‌ نیشانە دەرکەوتووە کە ڕێژەی نەخۆشی ئەیدز لە کەمیدایە


دکتۆر چالاک سەید عومەر بەرزنجی پسپۆر لە نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە ئەمەریکا
دکتۆر چالاک سەید عومەر بەرزنجی پسپۆر لە نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە ئەمەریکا

یەکی مانگی دوازده‌ ڕۆژی جیهانی ئەیدزە و لەو ڕۆژەدا زۆر بۆنەی بۆ سازدەکرێت، بۆ هوشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە مەترسی ئەو نەخۆشییە. هەروەها کۆششەکان چڕ دەکرێنەوە بۆ ڕێگاگرتن لەو پەتایە لە سەرانسەری دونیادا .

دکتۆر چالاک سەید عومەر بەرزنجی پسپۆر لە نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە ئەمەریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هاوکارمان حەیدەر کەریم دەڵێت لە ئاکامی 20 ساڵ بەرگری کردن لە نەخۆشی ئەیدز ئێستا بۆ یەکەم جاره‌ نیشانە دەرکەوتووە کە ڕێژەکە لە کەمیدایە. پاشـان ده‌ڵێت یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو نەخۆشییە بریتییە لەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایروسەکەن کە هیچ جۆرێک لە نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان لێ دەرنەکەوتووە و زۆر جاریش بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتریش هەڵگری ئەو ڤایرۆسه‌ دەبن و بە خەڵکی دیکەی دەدەن بە بێ ئەوەی خۆیان هەست بە هەبوونی ڤایروسە لە بەدەنیاندا بکەن و بە بێ ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و کەمبوونی بەرگری لەسەریان دەرکەوێت.

دەشڵێت پەرەسەندنی ڕێژەی دووچاربووان بە ڤایروسی HIV و AIDS لە هەرێمەکانی ئاسیای ناوەڕاست و ئەوڕوپای ڕۆژهەڵات دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی هیرۆین و ماددە هۆشبەرەکانه‌ له‌ ڕێگه‌ی دەرزییەوە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:30 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG