کۆمەلێک لە کەسایەتی وپەرلەمانتارانی کوردستان وەکو لە راگەیاندنێکدا کە لە میدیاکان بڵاوبوەتەوە بێزاری خۆیان دەربریون بەرامبە بە گواستنەوەی دانیشتوانی کامپی ئەشرەفی موجاهدینی خەڵق بۆ شوێنێکی تر لە نزدیک بەغدا.ئاخۆ ئەو کەسایەتیانە لە چ روانینیکەوە بەو کارە هەستاوون و چ وەڵامێکیان بەرامبەر بەو کارانەی موجاهدین لە کاتی فەرمانرەوایی سەدام حوسەێن لە کوردستان ئەنجام داوون هەیانە وە یاخود بۆ کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە فەرەتر لە ٣٠ ساڵە لەسەر سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا و ئوردون چاوەراوان دەکەن و دەلێن کەس هیچ کارێکیان بۆ ئەنجام نەداوون؟
ڕۆژنامەوان ئازاد چالاک و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت ئێمە لە دیدیکی مرۆڤایەتیانەوە بەو کارە هەستاوین وە دژ بە هەموو جۆرە پێشیلیەکین لە مافەکانی مرۆڤ, هه‌ر وه‌کو ده‌زانن له چه‌ند ساڵی رابوورودا فشارێکی زۆر له‌سه‌ر دانیشتوانی کامپی ئه‌شره‌ف هه‌بوه به تاێبه‌تی له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و پۆلیسه‌کانی عێراقه‌وه وه هه‌ندی رووداوی ناخۆش و سه‌رسوڕهێنه‌ر روویان دابوو که په‌ێوه‌ندی به پێشل‌کردنی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه هه‌یه وه هه‌ندێک له‌و کێشانه کێشه‌ی مروڤی و پێویستی ته‌ندروستی بوه له ناو ئه‌و کامپه دا و په‌ێڕه‌وی یاسا نێونه‌ته‌وییه‌کاندا نه‌کراوون.
.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:32 خوله‌که