Accessibility links

ئینتەرفاکس: ڕوسیا ڕێکەوتنێکی سەربازیی لەگەڵ ئەفریقای ناوەڕاستدا واژۆ دەکات


دەزگاکانی هەواڵی ڕوسیا ئاماژەیان بەوەدا ڕوسیا و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ڕێکەوتنێکی سەربازییان واژۆ کردووە کە ڕێگە خۆش دەکات لەبەردەم مۆسکۆدا بۆ مەشق پێکردنی هێزە چەکدارەکانی وڵاتە ئەفریقییەکە.

جێی ئاماژەی مانگی ڕابردوو دوای ئەوەی سێ پەیامنێری ڕوسی کوژران لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا لێکۆڵینەوە لە هەواڵی چالاکییەکانی بەکرێگیراوانی ڕوسیا بکەن لە وڵاتەکەدا، پەیوەندیە سەربازییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەفریقای ناوەڕاست پەرەیان سەند و گرنگی ڕوسیا بۆ ئەفریقا زیادی کرد.

دەزگای هەواڵی ڕوسیا وتی لە پێشانگایەکی چەک لە مۆسکۆ بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵات ڕێکەوتنە سەربازییەکە واژۆ کراوە.

ڕوسیا لەمساڵدا چەکی سوکی داوە بە هێزەکانی ئاسایشی ئەفریقای ناوەڕاست و وتی 175 ڕاهێنەری سەربازیی و مەدەنی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە بە مەبەستی مەشق پێکردنیهێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وەزیری بەرگری ئەفریقای ناوەڕاست ماری نوێڵەوە بڵاویکردەوە ڕێکەوتنەکە مەشقە سەربازییەکانی ڕوسیا زیاتر دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG