Accessibility links

خۆپـیشاندەرانی کەتەلۆنی هاتوچۆ لە جادەیەکی نێوان ئیسپانیا و فەڕەنسا ڕادەگرن


پـۆلیسی ئیسپانیا بڵاوەیان بەو چالاکوانانە کرد کە لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا مانیان گرتبوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەستگیرکردنی سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئەڵمانیا.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی TV3 ی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕاستەوخۆ بڵاویکردەوە کە چۆن پـۆلیسەکانی دژە ئاژاوە چواردەوری مانگرتووەکانیان دا لەسەر جادەی AP7 و لە جادەکە دوریانخستنەوە.

جگە لەوە خۆپـیشاندەران ڕێگای هاتوچۆیان لە دوو جادەی دیکەی هەرێمی کەتەلۆنیا گرت، یەکێکیان هەرێمەکە بە شاری زەرەگۆزای ئیسپانی دەبەستێتەوە و ئەوی دیکەیان بەرەو ناوچە کەناریـیەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا دەڕوات. بەیانی ئەمڕۆش چالاکوانان بۆ ماوەیەکی کورت هاتوچۆیان لە هەردوو دەروازەی سەرەکی شاری بەرشلۆنە ڕاگرت.

جێی ئاماژە ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی پـۆلیسی ئەڵمانیا سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کەتەلۆنیایان دەسـتگیرکرد کاتێک لە دانمارکەوە ڕووی لە وڵاتەکەیان کرد. ئیسپانیا بە تۆمەتی یاخیبوون فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ کارلس پودگیمۆنت دەرکردووە، ئەمەش لەسەر ئەو هەوڵانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەی ئەنجامی دابوو.

XS
SM
MD
LG