Accessibility links

پەرلەمانی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی هەرێمەکەی لە ئیسپانیا ڕاگەیاند

  • VOA News

حزبەکانی نێو پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا، ئەوانەی لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمەکەیاندان، پەسەندیان کرد هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا جیاببێتەوە و ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ هەینی دانیشتنێکی بۆ ئەو مەبەستە سزاکرد و تیایدا بە دەنگی 70 بەرامبەر 10 بڕیاریان دا هەرێمەکەیان ببێتە کۆماری کەتەلۆنیا و داوایان لە حکومەتی هەرێمەکەیان کرد کاری بۆ بکات و لەگەڵ وڵاتاندا بکەوێتە وتووێژ تاوەکو بە فەرمی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ دانی‌پـیادابنێن.

لە کۆی 135 ئەندامەکەی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار بایکۆتی دەنگدانەکەیان کرد و 2 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

پاش پەسەندکردنی بڕیارەکە، هەموویان پـێکەوە دەستیان بە چەپڵە لێدان کرد و سروودی نیشتمانی خۆیان لە نێو هۆڵی پەرلەماندا گوتەوە.

حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەوانەی لە دژی سەربەخۆیی هەرێمەکەیانن، بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاش پەرلەمانتارانی ئیسپانی کاردەکەن بۆ هەڵپەساردنی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی لە هەرێمی کەتەلۆنیا.

هاوکات بە هەزاران کەس لە بەرشلۆنەی پایتەختی کەتەلۆنیا ڕژانە سەر جادەکان بۆ دەربڕینی خۆشی خۆیان.

XS
SM
MD
LG