Accessibility links

تۆسک داوا لە سەرۆک وەزیری ئیسپانیا دەکات گرژییەکان لە کەتەلۆنیا زیاتر نەکات


سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دانۆڵد تۆسک بە سەرۆک وەزیری ئیسپانیا ماریانۆ ڕاخۆی وت بگەڕێت بەدوای ڕێگە چارەیەکدا بۆ ئەوەی گرژییەکان لە کەتەلۆنیا زیاد نەبێت و هێز بەکارنەهێنێت، ئەمەش لەمیانەی ئەو ڕیفراندۆمەی کە ڕۆژی یەکشەممە هەرێمەکە ئەنجامیدا.

تۆسک دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ ڕاخۆیدا کرد لە تویتەر نوسی " لەگەڵ ئەوەی هاوڕام لەگەڵ بیانووە دەستورییەکانیدا، داوام لێکرد بەدوای رێگە چارەیەکدا بگەڕێت بۆ ئەوەی خۆی بەدووربگرێت لە زیادبوونی گرژییەکان و بەکارهێنانی هێز."

هەروەها نوێنەرانی ئەوروپاش داوایان لە ئیسپانیا کرد گفتوگۆ لەگەڵ کەتەلۆنیادا ئەنجام بدەن.

نوێنەرانی ئەوروپا داوایان لە ئیسپانیا کرد دەرگای گفتوگۆکان بکاتەوە لەگەڵ کەتەلۆنیادا و دەڵێن توندوتیژی چارەسەر نیە بەڵام داوای یەکپارچەییان کرد و متمانەی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک وەزیری ئیسپانیا ماریانۆ ڕاخۆی.

وتەبێژی سەرۆکی نوێنەرانی ئەوروپا مارگاریتس شیناس وتی " داوا لە هەموو لایەنەکانی بەرپرس دەکەین لە ڕووبەڕووبونەوەوە بچنە سەر گفتوگۆکرد."

شیناس سەرکۆنەی جیابوونەوەی کرد و وتی سەرۆکی نوێنەرانی ئەوروپا یۆنکەر ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاخۆیدا قسە دەکات.

شیناس وتیشی " متمانەمان بە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیری ئیسپانیا ماریانۆ ڕاخۆی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکە سیاسییە لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لە تەواوی دەستوور و مافەکانی مرۆڤ."

هەروەها سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنەوە وتی سەرۆکی فەڕەنسا پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی دەربڕیوە، ئەوەش لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسپانیا ماریانۆ ڕاخۆی.

بە هەمان شێوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل داوای گفتوگۆیەکی پەلەی کرد لەنێوان کەتەلۆنیا و ئیسپانیادا و وتی ئەم گفتوگۆیە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی شتەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچن دوای ئەو ڕێوشوێنە توندانەی کە پۆلیس گرتیە بەر بۆ بەربەستدانان لەبەردەم ڕیفراندۆمەکەی هەرێمەکەدا بۆ سەربەخۆیی.

گابرێل لە بەیاننامەیەکدا وەکو بەرپرسانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا داوای لە ئیسپانیا و کەتەلۆنیا کرد گفتوگۆ ئەنجام بدەن و وتیشی " ئەو وێنانەی دوێنی بەدەستمان گەیشتووە بۆمان دەردەخات کە چەندێک گرنگە گرژییەکان بوەستێنرێن."

هەروەها گابرێل داوای لە هەردوولا کرد هێمنی بپارێزن و کاربکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی هەمیشەیی کە ڕێز لە گەورەیی یاسا بگرێت کە ئەوەش وەکو گابرێل دەڵێت یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکان کە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا یەکدەخات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG