Accessibility links

سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا حکومەتی ناوەندی لە مەدرید ئاگاداردەکاتەوە

Catalan regional President Carles Puigdemont addresses to the media after a ceremony commemorating the 77th anniversary of the death of Catalan leader Lluis Companys at the Montjuic Cemetery in Barcelona, Spain, Oct. 15, 2017.

سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانی کارڵس پوچدمۆن ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتی پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەنگدان لەسەر سەربەخۆیی دەدات ئەگەر حکومەتی ئیسپانیا وتووێژیان لەگەڵ نەکات و هەڕەشەکانی خۆیی لە دژی کەتەلۆنیا بباتە سەر بۆ نەهێشتنی حوکمڕانی ئۆتۆنۆمی لە هەرێمەکەیاندا.

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بەیانی ئەمڕۆی وەک دوامۆڵەت دابووە سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا، بۆ ئەوەی بۆ ئیسپانیای ڕوونبکاتەوە ئایا سەربەخۆیی هەرێمەکەی راگەیاندوە یان نا ، ئەمەش دوای ئەو ڕیفراندۆمەی لەو هەرێمەدا بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە هەرێمی کەتەلۆنیا ئەنجامدرا.

هەفتەی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا لە وتارێکی بۆ راگەیاندنێکی سمبولی بۆ سەربەخۆیی پێشکەش کرد، بەڵام ناوبراو هەموو هەنگاونانێکی فەرمی بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی مەدرید هەڵپەساردووە.

XS
SM
MD
LG