Accessibility links

دادگایەکی ئیسپانیا داوا لە سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکات ئامادەی بەردەم دادگابێت


دادگایەکی ئیسپانیا داوای لە سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا و 13 کاربەدەسـتی دیکەی هەرێمەکەی کردووە لەم هەفتەیە ئامادەی دادگا بن تاوەکو لێپـێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

باڵاترین دادگای تاوانەکانی ئیسپانیا کە تایبەتە بە بابەتە هەستیارەکان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند کارلیس بیگدیمۆنت سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا و ئەو 13 کاربەدەستەی دیکە دەبێت هەردوو ڕۆژی پـێنجشەممە و هەینی ئامادەی بەردەم دادگابن، ئەگەر نا ئەوا فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ دەدرێت.

کارلیس بیگدیمۆنت کە لە ئێستادا لە بەلجیکایە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە برۆکسل داوایکرد پـرۆسەی سەربەخۆیی هەرێمەکەی خاوبکرێتەوە تاوەکو پـشێوی ڕوونەدات و گوتی لەبەر هۆکاری ئاسایشی بۆ ماوەیەک لە بەلجیکا دەمێنێتەوە.

گوتیشی هاتنی بۆ بەلجیکا بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری سیاسی نیـیە، بەڵکو بۆ ئازادی و سەلامەتیـیە.

جێی ئاماژەیە کارلیس بیگدیمۆنت ڕۆژی دووشەممە هەرێمەکەی خۆی جێهێشت بەرەو بەلجیکا پاش ئەوەی حکومەتی ناوەندی ئیسپانیا لە 27 ی مانگی دە لە پـۆستەکەی لای دا بەهۆی ئەوەی تاکلایەنە کاری بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەی کرد.

XS
SM
MD
LG