هه‌موو سه‌رنشینانی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی کاریبی که ژماره‌یان 163 که‌س بوو له مردن ڕزگاریان بوو کاتێـک فڕۆکه‌که‌یان له ده‌می نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی جۆرج تاونی پایته‌ختی گویانا له ڕێڕه‌وی خۆی درچوو و بوو به دوو که‌رته‌وه.
فڕۆکه‌ک که له جۆری بۆینگی 737 بوو زوویه‌کی شه‌ممه له نیویۆرکه‌وه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌مه‌ریکا باشور فڕی و له ده‌می نیشتنه‌وه‌ی بارانێـکی زۆر ڕێڕه‌وی فڕۆکه‌خانه‌که‌ی ته‌ڕکردبوو و بووه مایه‌ی خزان و ده‌رچوونی و به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار نزیککه‌وتووه‌ته‌وه له دۆڵێـک به قۆڵایی 60 مه‌تر.
ژماره‌یه‌ک که‌سێـک برینداربوون و هه‌ندێـکیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه کراون.
هێشـتا هۆکاری ڕووداوه‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام وا لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مه‌ریکایی و گویانایی لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زانیاری و تۆمارکراوه دهنگیـیهکانی فڕۆکه‌که ده‌که‌ن.