Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: کوژرانی ژمارەیەک کەس لە تەقەکردنێکدا لە کەنەدا


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کەنەدا ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی تەقەکردنێکەوە کە 12 کاتژمێری خایاند لە هەرێمی نۆڤا سکویتا ژمارەیەک کەس کوژراون و پۆلیسێکیشیان تێدایە.

ڕادیۆی کەنەدا لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە تاوانبارەکە تەمەنی 51 ساڵ بووە و ئەویش لەنێو کوژراوەکاندایە.

پۆلیسی شاهانەی بەڕیتانیا بڵاویکردەوە ڕووداوەکە لە شارۆچکەی بورتابیک بووە کە 130 کیلۆمەتر دوورە لە هالیفاکسی پایتەختی هەرێمەکەوە.

سەرۆک وەزیری هەرێمەکە ستیڤن ماکنێل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمە دڕندانەترین کردەوەیە لە مێژووی هەرێمەکەماندا."

بەپێی پۆلیسی کەنەدا تاوانبارەکە ناوی گابرێیل ورتمانە و تەمەنی 51 ساڵە، وتەبێژی پۆلیس وتی ورتمان تەقەی لە کۆمەڵێک خەڵک کردووە و دواتر کوژراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG