Accessibility links

ترودۆ: بۆ ئێستا خێزانەکانی دیبلۆماتکارە کەنەدییەکان لە ئۆکرانیا دەمێننەوە


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ دەڵێت دیبلۆماتکارانی کەنەدا و خێزانەکانیان بۆ ئێستا لە ئۆکرانیا دەمێننەوە، بەڵام بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ پارێزراوییان دەکەین.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند فەرمانی بە خێزانەکانی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا کردووە لە ئۆکرانیا ئەو وڵاتە جێبهێڵن، وتیشی ئەرکی سەربازیی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا لە هەر کاتێکدا بێت ڕوودەدات.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا کەنەدا هەمان شت دەکات، ترودۆ وتی " ژمارەیەکی زۆر پلانی بەپەلە هەن. پارێزراوی دیبلۆماتکارە کەنەدییەکان و خێزانەکانیان بێگومان لە هەمووشتێک گرنگترە. بەپێی پارێزراوی ناوچەکە بڕیار دەدەین."

ترودۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت حکومەتەکەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بەیاننامەی زیاتر بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە یارمەتیدانی ئۆکرانیا، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو کەنەدا ڕایگەیاند قەرزێک بە بڕی 120 ملیۆن دۆلاری کەنەدی پێشکەشی کیێڤ دەکات.

کەنەدا 200 سەربازیی لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا هەیە کە بۆ ئەرکێکی مەشق لەوێن. 540 سەربازی دیکەی کەنەدا لە چوارچێوەی ئەرکەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا لە لاتیڤیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG